حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له دۆسێی مردنه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشوی شاری سلێمانی.
جێگری سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت له هه‌رێم به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت لیکۆڵینه‌وه‌که هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر مردنه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح ناکرێت ، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش ده‌کرێت که ئاسایش له سلێمانی لێکۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌کرد، وه لیژنه‌که‌ش له ژماره‌یه‌ک لایه‌ن پێکهاتووه له‌وانه وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌روه‌ها داواکاری گشتی و مافی مرۆڤیش.
عیماد ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت مردنی زانا حه‌مه ساڵح دۆسێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ری گیرابوو داناخرێت و به کراوه‌یی ئه‌مێنێته‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ش بوه‌و ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره بۆ ئه‌م دۆسێیه له ئاسایشه"
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌اووی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:39 خوله‌که.