Accessibility links

پارێزگارێـک لە میسر بەهۆی شـکستهێنانی لە خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەسـت لەکارەکەی دەکێشێتەوە


دەسەڵاتدارانی میسر دەڵێن پارێزگاری شاری ئەسکەندەرییەی سەر دەریای ناوەڕاست دەستی لە کارکێشاوەتەوە بەهۆی ئەوەی دامودەزگا بەرپرسەکانی پارێزگاکەی نەیانتوانی وەکو پـێوست بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ئەو لافاوە بچن کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە زیانی بە چەند ناوچەیەکی شاری ئەسکەندەریـیە گەیاندووە.

جێی ئاماژەیە هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەکەی هانی ئەلمەسری شەوی یەکشەممە لەلایەن وتەبێژی حکومەتی میسری ئوسامە عەبدول عەزیزەوە راگەیەندرا ، پاش گیان لەدەستدانی 6 کەس بە هۆی ئەو لافاوەکەوە کە لە ئەنجامی بارانێکی زۆرەوە دروستبوو. 5 کەسیان بەهۆی کەوتنی هێڵێـکی کارەباوە گیانیان لە دەست دابوو.

هەستانی لافاو لەو شارە گرنگەی میسر قەیرانەکەکانی هەفتەی رابردوی ئەو وڵاتەی خراپتر کرد، لەوانە لاوازبوونی بەهای جنێی میسری و بەشداری کەمی خەڵکی لە دەنگدانەکەی پەرلەماندا.

عەبدول فەتاح ئەسیسی سەرۆکی میسر ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی حکومەتی وڵاتەکەی کرد بۆ وتوێژکردن لەسەر کاریگەریە خراپەکانی لافاوەکە کە بە دوای خۆیدا بەجێێ هێشتووە.

XS
SM
MD
LG