وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت لە باکوری سینا چەند چەکدارێـک لە نێو ئۆتۆمبیلێـکەوە تەقەیان لە گەورە ئەفسەرێـکی پـۆلیس کردووە و کوشتویانە.
وەزارەتەکە ڕۆژی پـێـنجشەممە ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لەو کاتەی جەنەڕاڵ خالید کەمال خاڵە ئاسایشیـیەکانی لە شاری ئەلعەریش دەپشـکنی، چەکدارەکان تەقەکەیان لێکردووە. پـۆلیس وەڵامی تەقەکانی داوەتەوە، بەڵام هێرشبەرەکان کە ئۆتۆمبیلێـکی ڕەنگ سپـیـیان پـێبووە لە شوێنەکە هەڵاتوون.
هێزەکانی ئاسایش ناوچەکەیان گەمارۆداوە و بە دوای تاوانکارەکان دەگەڕێن.
داعشی میسر کە خۆیان بە ویلایەتی سینا دەناسێنن، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانەوە بەرپـرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاند.
جێی ئاماژەیە دەوڵەتی میسر شەڕی چەکدارانی توندڕەو دەکات، لەوانە ئەم گروپەی سەر بە داعش کە زیاتر هێرش دەکاتە سەر لەشکر و پـۆلیس لە باکوری نیمچە دورگەی سینا لەوەتای محەمەد مورسی لە سـاڵی 2013 وە لە لایەن لەشکرەوە لە دەسەڵات لادراوە.