Accessibility links

چوار سەربازی ئەمەریکایی لە میسر بە بۆمب برینداردەبن

  • VOA News

وەزارەتی بەرگی ئەمەریکا دەڵێت 6 سەرباز کە چواریان ئەمەریکایـین برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە باکوری خۆرهەڵاتی دورگەی سینای میسر.

کاپـتن جێف دەیڤز گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ڕووداوەکە ڕۆژی پـێـنجەشەممە بووە و ئەو سەربازانە لە چوارچێوەی هێزی ئاشـتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە میسرن.

هەروەها گوتی بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانە براون و ئێسـتا چارەسەری پـزیشکیـیان بۆ دەکرێت و هیچ مەترسیـیەک لەسەر ژیانیان نیـیە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو چوار سەربازە ئەمەریکایـیە بە بۆمبی دووەم برینداربوون کاتێک چووبوون بە هانای ئەو دوو سەرباز کە بە بۆمبی یەکەم پێوەبوون.

جێی ئاماژەیە لەوەتای سـاڵی 1979 وە کە پەیمانـنامەی ئاشتی لە نێوان میسر و ئیسرائیل مۆکراوە، هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی لە میسرن و لە نیمچە دورگەی سینا جێگیرکراون بە مەبەستی چاودێریکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات. لە ئێسـتادا نزیکەی 650 ئەمەریکایی لە نێو ئەو هێزەدان.

کاربەدەسـتانی لەشکری ئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر خرابوونی باری ئاسایشی ناوچەکە و دەڵێن ئێسـتا تاووتوێی گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتری ئاسایشی دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی ئەو هێزە.

XS
SM
MD
LG