توندوتیژی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر هه‌ڵگیرساوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سی دیکه برینداربوون. به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک له کاندیده‌کان هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ڕاگرت.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئاسایش و نه‌خۆشـخانه‌کان ئه‌مڕۆ ژماره‌ی قوربانیـیه‌کانیان پشـتڕاستکرد و ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی عه‌باسـیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی قاهیره پـێـکدادانه‌کان ڕوویان دا کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار په‌لاماری چه‌ند سه‌د خۆپـیشـانده‌رێـکیان دا که گردبووبوونه‌وه له دژی حکومه‌تی پاڵپشتی له‌شـکر.
زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌ران لایه‌نگری پارتی ئیسلامی سه‌له‌فین و له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له نزیک وه‌زاره‌تی به‌رگری له ناوچه‌ی عه‌باسیـیه ده‌واریان هه‌ڵداوه و داوای کۆتایی‌هێنان به حکومڕانی له‌شـکری بۆ وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌کان ده‌ڵێن 9 له کوژراوه‌کان گولـله به‌سه‌ریانه‌وه نراوه و 2 کوژراوه‌که‌ی دیکه به چه‌قۆ کوژراون.
له‌سه‌ر چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژیـیانه دوو له کاندیده ئیسلامیـیه‌کان هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ڕاگرت، ئه‌وه‌ی بڕیاره گه‌ڕی یه‌که‌می له 23 و 24 ی ئه‌م مانگه‌دا سـازبکرێت.