Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لە 3ی مانگی چوار میوانداری سەرۆکی میسر دەکات


کاربەدەستێک لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ 3 ی مانگی چوار لە واشنتن میوانداری عەبدول فەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر دەکات.

پێشتر ڕۆژنامەی ئەهرامی میسری بڵاویکردەوە عەبدول فەتاح ئەلسیسی لە هەفتەی یەکەمی مانگی چواردا لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی سەردانی واشنتن دەکات.

شایەنی باسە ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی سەرۆک سیسی دەبێت بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان لەوەتەی لە ساڵی 2014 دا بووە سەرۆکی میسر، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاش هیچ کات بانگهێشتی نەکردبوو بۆ ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ و سەرۆک سیسی لە 23 ی مانگی یەک پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجام دا و بەپێی کاربەدەستانی هەردوو هەردوو سەرۆک جەختیان کردۆتەوە سەر شەڕی دژی تێرۆر و گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG