Accessibility links

سەرۆکی میسر دەڵێت بەکاری تێرۆرستی فڕۆکە ڕووسیە نەفەرهەڵگرەکە کەوتووەتە خوارێ


میسر بۆ یەکەم جار بە فەرمی ڕایگەیاند کە گروپێـکی تێرۆرستی لە پشـت خستنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە ڕووسـییەکە بووە، ئەوەی لە مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو لە نیمچە دورگەی سینا کەوتەخوارێ.

عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەی گەشەپـێدانی ئابوری لە قاهیرە گوتی " ئەوەی فڕۆکەکەی خست مەبەستی تەنها زیان گەیاندن بە کەرتی گەشتوگوزاری نەبووە، بەڵکو هەروەها ئامانجی زیان گەیاندنیش بووە بە پەیوەندیـیەکانی میسر لەگەڵ ڕووسیا و ئەگەر بۆی بکرایە زیانیشی دەگەیاند بە پەیوەندیـیەکانی میسر لەگەڵ هەموو دونیا، ئەمەش بۆ ئەوەی لە جیهانمان داببڕێت."

پـێشتر ڕووسیا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە فڕۆکەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێـک کەوتووە، بەڵام میسر دەیگوت بەڵگەی تەواو نیـیە ئەوە بسەلمێنێت.

هەروەها گروپی داعشی میسر ئەوەی خۆی بە ویلایەتی سینا ناودێردەکات، بەرپـرسیارێتی خۆی لە خستنی فڕۆکەکە ڕاگەیاند.

فڕۆکەکە 224 کەسی تیادابوو کە زۆربەیان گەشـتیاربوون، لەوانە ژمارەیەکیان منداڵبوون، لە فڕۆکەخانەی هاوینەهەواری شەرم ئەلشێخ هەستا بەرەو ڕووسیا، بەڵام پاش نزیکەی 23 خولەک لە ئاسمانی سینا تەقیـیەوە.

XS
SM
MD
LG