بەرپرسانی ئاسایشی میسری دەڵێن لەو هێرشە تیرۆرستیەی ڕۆژی هەینی بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دورگەی سینای باکوری وڵات ئەنجامدرا، کوژرانی پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان و هەردوو کوڕەکەی لە نێو ماڵەکەیاندای لێکەوتووەتەوە کە یەکێکیان تەمەنی 7 ساڵانە و ئەوی دیکەیان 3 ساڵانە.
بەرپرسانی ئاسایشی میسر گوتیان تەقینەوە خۆکوژیەکە لە شارۆچکەی رەفەح بووە کە هاوسنوورە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەڵەستینیـیەکان.
بەرپرسانی میسری دەشڵێن هێرشبەرە خۆکوژەکە کاروانێکی لەشکری کردە ئامانج ، هاوکات لەم ڕووداوەدا سەربازێکی میسری و چوار کەسی سیڤیل برینداربوون.
حکومەتی میسر لە شەڕدایە لە دژی ئەو یاخیبوانەی نێو وڵاتەکەی کە بە زۆری سەربازانی میسری لە سینا دەکەنە ئامانج.