سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه میسر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ر له خۆپـیشـاندانه‌کانی لایه‌نگری دیموکراسی ئه‌وانه‌ی له کۆتایـیه‌کانی مانگی ڕابردووه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی Fox News ی ئه‌مه‌ریکی، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕێـکی سیاسی ڕێک‌و‌پـێک له میسردا ده‌بێت و ڕه‌نگه حکومه‌تێـکی لێبکه‌وێته‌وه که دۆستی ئه‌مه‌ریکابێت.
شایانی باسه چالاکوانانی دژی حکومه‌ت له میسر وا بۆ دوو هه‌فته‌یه خۆپـیشـاندان له شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کانی چه‌ند شـارێـکی وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن و داوای ده‌ستبه‌جێ کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن که‌وا بۆ 30 سـاڵه سه‌رۆکه. حوسنی موباره‌کیش له وه‌ڵامدا به‌ڵێنی داوه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆدا خۆی بۆ گه‌ڕی شه‌شه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندید نه‌کاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت به زۆر بزانێت چه‌ند به زوویی به‌ڕێز موباره‌ک ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت. به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی بۆچوونی خۆی دووپات کرده‌وه که ده‌بێت به‌ڕێز موباره‌ک له ئێسـتاوه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی که‌مکرده‌وه له پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی میسردا، ده‌ڵێت ئه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامیـیه تاکه لایه‌نێـکه له ژماره‌یه‌کی زۆری پـێـکهاته سیاسیـیه‌کانی میسر و پـشتیوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵـکیشی له‌گه‌ڵدا نیـیه.
سه‌رۆک ئۆباما دانی به‌وه‌دا نا ئیخوان ئه‌لموسلیمین هه‌ندێـک بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه‌یان له دژی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه.