ڕێبه‌رانی پـێـنج وڵاتی ئه‌وروپا داوا ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات له میسر به خێرایی و ڕێـک‌وپـێـک بگوێزریته‌وه، ده‌ڵێن ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و ئاشوبه‌ی له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و لایه‌نگرانی حکومه‌تدا که‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبشـدا، ڕێبه‌رانی فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و ئیسـپانیا گوتیان ده‌بێت "پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌که له ئێسـتاوه ده‌سـتپـێـبکات."
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک گوتی پـێویسته حکومه‌تی میسری ئه‌و هێرشه ڕێـکخراوانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر لایه‌نگرانی دیموکراسی ڕابگرێت. ڕێـکخراوه‌که گوتیشی پـێویسته حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا گوشـار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی میسری تا له ڕێگه له هه‌ر توندوتیژیـیه‌ک بگرێت که له داهاتوودا بکرێته سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له هاوپه‌یمانانی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و خوێن ڕژانه‌ی میسریان کرد و داوایان له حکومه‌تی حوسنی موباره‌ک کرد دان به‌خۆیدا بگرێت له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ر توندوتیژیـیه‌ک هه‌بێت له لایه‌ن حکومه‌تی میسریـیه‌وه که‌سانی بۆ هاندرابێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جی بوه‌ستێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌ویش په‌یامێـکی هاوشێوه‌ی هه‌بوو، ده‌ڵێت هه‌ر پـشـتیوانیـیه‌کی فه‌رمی هه‌بێت بۆ ئه‌و جۆره قێزه‌وه‌نانه‌ی توندوتیژی به ته‌واوی جێـگای قبوڵ نیـیه.