به هه‌زاران له چالاکوانانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی میسر بۆ چوارده‌هه‌مین ڕۆژه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره جێـگیربوون به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک تا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و دانه‌واندنه سیاسیـیه نوێـیانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه کراون.
خۆپـیشـانده‌ران به درێژایی شه‌و له گۆڕه‌پانه‌که مانه‌وه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایـیه‌کانیان کردووه و په‌یمانیان داوه له‌وێ بمێنـنه‌وه هه‌تاکو به‌ڕێز موباره‌ک واز له پـۆسـته‌که‌ی ده‌هێنێت ئه‌وه‌ی بۆ 30 سـاڵه سه‌رۆکه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گۆڕه‌پانی ته‌حریر شوێنی پـێـکدادانی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و لایه‌نگرانی حوسنی موباره‌ک بوو له هه‌فته‌ی ڕابردوودا. هه‌روه‌ها ناوجه‌رگه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یه که له‌وه‌تای 25 ی مانگی یه‌که‌وه به سه‌دان هه‌زار که‌سی ڕژانۆته سه‌ر شه‌قامه‌کان له دژی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کاندا که‌وتوونه‌ته‌وه زیاتر له 300 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی میسر ده‌ڵێن ئه‌و دانه‌واندنه سیاسیـیانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن عومه‌ر سوله‌یمانی جێـگری سه‌رۆکه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌میان به‌پـێی پـێویست نه‌بووه. ده‌شڵێن حکومه‌ت شـکستی هێناوه له جێبه‌جێـکردنی داوا سه‌ره‌کیـیه‌که‌یان که ئه‌ویش ده‌سـتبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌که.
هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه که‌ی نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌ت جارێـکی دیکه کۆده‌بنه‌وه.
حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت عومه‌ر سوله‌یمان قایل بووه لیژنه‌یه‌ک له دادوه‌ر و که‌سـایه‌تی سیاسی پـێـکبهێنرێت بۆ تاووتوێـکردنی ئه‌و چاکسـازیـیه ده‌سـتوریـیانه‌ی ڕێـگه به زۆر که‌س ده‌ده‌ن خۆیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکه‌ن. ده‌شڵێت پـێویسته ئه‌و لیژنه‌یه له یه‌که‌م هه‌فته‌ی مانگی سێ‌دا کاره‌کانی ته‌واو کردبێت.