جێـگری سه‌رۆکی میسر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گرووپـی ئۆپـۆزسیۆن ئیخوان ئه‌لموسلیمین و گرووپه‌کانی تری ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتپـێـکردووه، له هه‌وڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕاپه‌ڕینی گه‌ل که بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه له دژی حکومه‌ت به‌رده‌وامه.
جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سیکیولار و هه‌روه‌ها که‌سـایه‌تیـیه سیاسیـیه سه‌ربه‌خۆکان کۆبووه‌وه.
ڕێبه‌ری باڵای ئیخوان ئه‌لموسلیمین محه‌مه‌د ئه‌لمورسی به ئه‌سۆشێتد پـرێسی گوتووه گرووپی ئیسلامی له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی 30 سـاڵه‌ی حوسنی موباره‌ک هه‌ر سوورن.
ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش یه‌که‌م گفتوگۆی زانراون له نێوان حکومه‌تی میسر و ئیخوان ئه‌لموسلیمین له‌م سـاڵانه‌دا سـازبکرێن، ئه‌م گرووپه قه‌ده‌غه‌کراوه خزمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی پـێشـکه‌ش به خه‌ڵـکی هه‌ژاری وڵاته‌که‌ی ده‌کات و ئه‌ندامه‌کانی له په‌رله‌ماندا وه‌ک سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و بۆ سیازده‌هه‌مین ڕۆژ هه‌زاران له چالاکوانانی دژی حکومه‌ت له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره کۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا هه‌ر له‌وێ بمێنـنه‌وه تاوه‌کو به‌ڕێز موباره‌ک واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها داواکانی حکومه‌ت بۆ چۆڵکردنی ناوچه‌که و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکاره‌کانیان پـشـتگوێ خست. زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن ترسیان هه‌یه حکومه‌ت هه‌وڵ بدات بزووتنه‌وه‌که‌یان لاواز بکات له ڕێـگه‌ی ڕیفۆرمی دیموکراسی ڕووکه‌شی.
به‌ڕێز موباره‌ک وه‌ڵامی خۆپـیشـانده‌رانی داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که به‌ڵێنی داوه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌ی بڕیاره له مانگی نۆدا سـازبکرێت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له هه‌نگاوێـکی دیکه‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی خۆپـیشـانده‌ران، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی جێبه‌جێـکاری پارتی نیشـتیمانی دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستیان له‌کارکشـانه‌وه، له نێویاندا جه‌مالی کوڕی حوسنی موباره‌ک، به‌ڵام حوسنی موباره‌ک بۆخۆی وه‌ک ڕێبه‌ری پارته‌که هه‌ر ماوه‌ته‌وه.