به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی ته‌قه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بیسـترا، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حوکمڕانی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک چووه‌ته ڕۆژی دوازده‌هه‌مینی.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به پـێوه‌بوونی خه‌ڵکی نه‌دراوه، له کاتێـکدا به هه‌زاران که‌س له گۆڕه‌پانه‌که‌دا جێگیربوون.
ڕۆژی هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گردبوونه‌وه و هه‌ندێـکیان هوتافیان ده‌کێشـا و ئاڵای ڕه‌نگ سوور و سپـی و ڕه‌شی وڵاته‌که‌یان ده‌شه‌کانه‌وه و هه‌ندێـکی دیکه‌یان لافیته‌ی گه‌وره‌یان به‌رزکردبووه‌وه. هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م یه‌ک شێوه مرۆڤێـکی به وێنه‌ی حوسنی موباره‌کیان هه‌ڵواسیبوو.
خۆپـیشـانده‌ران ڕۆژی هه‌ینیان به " ڕۆژی ئۆغرکردن" بۆ حوسنی موباره‌ک ناوبرد که هه‌رچه‌نده ئه‌و پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه له وتارێـکیدا به‌ڵێنی دا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ته‌واو بکات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر ئه‌حمه‌د شه‌فیق ڕۆژی هه‌ینی به‌ڵێنی دا هیچ له دژی خۆپـیشـانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌کرێت. هه‌روه‌ها حکومه‌ت ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆکه‌ی که‌مکردۆته‌وه که‌وا بۆ هه‌فته‌یه‌که درێژه‌ی خایاندووه. ئێسـتاکه له 7 ی ئێواره بۆ 6 ی به‌یانیـیه له بری 5 ی ئێواره بۆ 7 ی به‌یانی. به‌ڵام خۆپـیشـانده‌ران هه‌تاکو ئێسـتا به‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیه پابه‌ند نه‌بوون.
سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بیش عه‌مر موسـا له لایه‌کی گۆڕه‌پانی ته‌حریر چووه پاڵ خۆپـیشـانده‌رانه‌وه.
عه‌مر موسـا که‌سایه‌تیـیه‌کی سیاسی دێرینی میسره و بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه. ڕادیۆی فه‌ره‌نسی ئه‌وروپا 1 له زاریه‌وه بڵاویکردۆته‌وه که گوتوویه‌تی ڕه‌نگه بیر له‌وه بکاته‌وه خۆی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌ڕێز موباره‌ک گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ته‌واو ده‌کات.