لایه‌نگرانی سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک ڕۆژی چوارشه‌ممه هاتنه نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره و له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی داوا ده‌که‌ن موباره‌ک ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت به یه‌کیان دادا.
که‌سـان له هه‌ردوو لاوه به‌ردیان گرتۆته یه‌کتری و حوشـتر و ئه‌سپ به نێو خه‌ڵکه‌که‌دا براون.
ماشێنه‌کانی له‌شـکر هه‌وڵی له یه‌ک جیاکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ردوو لایان ده‌دا.
خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئۆباڵی ئه‌و پـێـکدادانانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی پـۆلیسی نهێنیـیه‌وه. که‌سایه‌تی داکۆکیکار له دیموکراسی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی چوارشه‌ممه به BBC گوت حکومه‌ت تاکتیکی ترسـاندن به‌کارده‌هێنێت و مه‌ترسی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی گۆمی خوێنی لێبکه‌وێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر هه‌واڵێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ئه‌ندامانی پـۆلیس به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ده‌سـتیان هه‌بووبێت له توندوتیژیـیه‌کاندا.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌شکری میسری داوای له خۆپـیشـانده‌ران کرد بچنه‌وه سه‌ر کار و ژیانی ئاسایی خۆیان، ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌یان بیسـترا و گه‌یشـت.
شه‌وی سێشه‌ممه به‌ڕێز موباره‌ک گوتی ئه‌و خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی نۆ کاندید ناکات، به‌ڵام به‌ڵێنی دا تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی له پـۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه.
حوسنی موباره‌ک ئه‌مه‌ی له کۆتایی ئه‌و ڕۆژه‌دا ڕاگه‌یاند که تیایدا نزیکه‌ی 250 هه‌زار که‌س ڕژابوونه گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانیـیه‌که‌ی. هه‌روه‌ها له شـاره گه‌وره‌کانی دیکه‌ی میسریشـدا خۆپـیشـاندانی دژی موباره‌ک سـازکران.