میسریـیه‌کان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک که ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی له‌کارکێشـایه‌وه، دوای 18 ڕۆژ له خۆپـیشـاندان و داواکردن بۆ دانانی سنورێـک بۆ ده‌سه‌ڵاتی 30 سـاڵه‌ی.
له لایه‌کی دیکه پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌شـکری میسر گوتی کابینه‌ی وه‌زیرانی ئێسـتا هه‌ر له کاره‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌کو کابینه‌یه‌کی نوێ پـێـکدێت. هه‌روه‌ها له‌شـکر په‌یمانی دا وابهسـتی ڕێـکه‌وتنـنامه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بێت، له‌وانه ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی ئاشـتی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌ی ئاماده‌بووان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت ده‌سـتیپـێکرد، که‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
سه‌ربازه‌کان ده‌سـتیان کرد به لادانی به‌ربه‌ست و ته‌لبه‌نگ و داروپه‌ردوی تێـکشـکاو له‌و گۆڕپانه و له چوارده‌وری باڵه‌خانه حکومیـیه‌کانی دیکه. هه‌ندێـک جار به یارمه‌تی مانگره‌کان که خۆبه‌خشانه ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد.
ڕۆژی هه‌ینی جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان ده‌ست له کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی نیشـتیمانی. گوتیشی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کانی داوه‌ته ده‌ست له‌شـکر، واته ئه‌و هێزه‌ی زۆربه‌ی گه‌لی میسر متمانه‌ی پـێی هه‌یه.
له قاهیره و چه‌ند شـارێـکی دیکه خه‌ڵـکی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به درێژایی شه‌و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه و خۆشیان ده‌رده‌بڕی.
سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک به فڕۆکه به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له شه‌رم ئه‌لشێخ له‌سه‌ر ده‌ریای سوور ڕۆیشت.