میسریه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆیان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ئاماده‌کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌که‌وه دانرابوون، په‌رله‌مانی وڵاتیان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که ئیسلامیـیه‌کان ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌کان رێگه‌یان به ئه‌حمه‌د شه‌فیقی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوی میسری دا وه‌ک ڕکه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی به‌شداری خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بکات.
هاوکات میدیای ده‌وڵه‌تی میسری له زاری فرمانڕه‌وایانی له‌شکری کاتی میسری ده‌گێڕیته‌وه ،ئه‌وه‌ی هه‌نوکه ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیـشیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ده‌ڵێن خولی دووهه‌می ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی که دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت له نێوان محه‌مه‌د مورسی به‌ربژاری گروپی ئیخوان ئه‌لموسلمین و ئه‌حمه‌د شه‌فیقی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوو، له کاتی دیاریکراوی خۆیدا سبه‌ی شه‌ممه ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه فه‌رمانی دادگای باڵای ده‌ستوری میسر دوێنێ ناڕه‌زایی لێکه‌وته‌وه‌و و ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیخوان ئه‌لموسلمینه‌وه سه‌رزه‌نشت کرا و به‌رپرسه‌کانی گروپی ئاماژه پێدراو گوتیان ئه‌م بڕیاره به هێندی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات بدرێته ده‌ستی لایه‌نگرانی حکومه‌تی له کارخراوی موباره‌ک.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دوێنێدا، محه‌مه‌د مورسی گوتی ئه‌و ڕێز له بڕیاری دادگای باڵای ده‌ستوری میسری ده‌گرێت، به‌ڵام گوتیشی که ئه‌و له نزیکه‌وه سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر ئه‌م کاره، له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و پێش ده‌چین.