Accessibility links

حوسنی موبارەک سەرۆکی پـێشووی میسر ئازادکرا و بۆ یەکەم جار لەوەتای لە ساڵی 2011 وە پـرۆسەی دادگایی‌کردنی دەسـتیپێـکرد، گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی میسر ئەلجەدیدە لە قاهیرەی پایتەخت.

فەرید ئەلدیب پارێزەری موبارەک گوتی ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی پـێشوو گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و لە لایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە پـێشوازی لێکرا.

موبارەک لەو ماوەیەی لەسەر چەند کەیسێـک دادگایی دەکرا، لە نەخۆشخانەی ئەلمەعادی لەشکری لە قاهیرە دەسـتبەسەر بوو.

داواکاری گشتی لە 13 ی ئەم مانگی سێـیە داوایەکی پەسەندکرد بۆ ئازادکردنی موبارەک پاش ئەوەی دادگای پـیاداچوونەوە لە 2 ی مانگی سێ بڕیاری دا موبارەک لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕێنەکەی لە 25 ی مانگی یەکی ساڵی 2011 دەستیپـێکرد بێ تاوانە.

لە لایەکی دیکە وەزارەتی ناوخۆی میسر ڕایگەیاند هەر ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی شتێکی ئاسنی کە پێدەچێت بۆمبێک بووبێت لە ماڵێـکدا لە ناوچەی ئەلمەعادی پـیاوێک کوژراوە و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی برینداربوون.

XS
SM
MD
LG