دادوه‌ری با‌ڵای میسری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی به‌سه‌ر سه‌رۆک کۆماری پـێشووی میسر حوسنی موباره‌ک و خانه‌واده‌که‌یدا ڕاگه‌یاندووه.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌ت له ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی فه‌رمانه‌که هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پـول و دارایی خانه‌واده‌که‌ی موباره‌کدا ده‌گرێت.
ڕاپـۆرتی میدیاکان وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌که‌ن سامانی موباره‌ک له‌وانه‌یه بلیۆنه‌ها دۆلاربێت.
موباره‌ک له 11 ی مانگی دوو پاش 18 ڕۆژ له خۆپـیشـاندانی گه‌وره بۆ لادانی ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه.
خۆپـیشـانده‌رانی میسری شه‌پـۆلی هه‌ژێنه‌ریان ئاڕاسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌ر له لیبیاوه بگره تاکو به‌حره‌ین دروستکرد.