دادگایه‌کی میسری جێبه‌جێـکردنی بڕیارێکی ڕاگرت بۆ لابردنی ناوی سه‌رۆکی پیشوو حوسنی موباره‌ک و هاوسه‌ره‌که‌ی سۆزان له هه‌موو ئه‌و داموده‌زگا گشتیانه‌ی به ناویانه‌وه نراون.
ڕۆژی شه‌ممه دادگا ڕایگه‌یاند که‌وا جێبه‌جێـکردنی بڕیاره‌که‌ی هه‌تا دانیشتنێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگرتووه. ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ری میسری سـکاڵانامه‌یه‌کیان پـێشـکه‌ش کردووه که تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له مانگی چواردا دادگایه‌کی میسری ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو. دادوه‌ر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر گوتبووی به‌پـێی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وانه‌ی کراون ڕوون و ئاشکرا بووه " ئاستی گه‌نده‌ڵیـیه‌کانی" به‌ڕێز موباره‌ک وێنای هزری هه‌موو که‌سێـکی تێپه‌ڕاندووه.
حوسنی موباره‌ک له مانگی دوودا ده‌ستی له کار کێشایه‌وه له پاش ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌ورانه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سـازکران. بڕیاره له مانگی هه‌شتی داهاتوودا دادگایی بکرێت به تاوانی فێڵ و ته‌ڵه‌که و به‌رنامه داڕشتن بۆ کوشتنی خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن.