ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بڕیاریان داوه سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌سـتگیر بکرێت تاوه‌کو له‌سه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دادوه‌ری گشـتی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی موباره‌ک به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه برا به‌هۆی بوونی گرفت له دڵیدا، ئه‌مه له کاتێـکدا ده‌سه‌ڵاتداران له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشه‌یخ ده‌سـتیان به لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا کرد. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسر ڕایانگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی عه‌لا و جه‌مال ئه‌وانیش ده‌سـتکراوه به لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا و بڕیاریش دراوه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌سـتگیربکرێن.
بنه‌ماڵه‌که‌ی موباره‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی باڵا تاوانبارکراون به دزین و خواردنی سه‌روه‌ت و سـامانی گشـتی و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی هێز له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا.
حوسنی موباره‌ک گوتویه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی بێ بنه‌مان و ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داکۆکی له ناوبانگی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات. ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌وه بڵاوکرایه‌وه. ئه‌وه یه‌که‌م لێـدوانی بووه له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه.