Accessibility links

فه‌رمانڕه‌وای له‌شـکری میسر شایه‌تیدانی خۆی له‌ دادگایی‌کردنی موباره‌ک دواده‌خات


موشیر محه‌مه‌د حسێن طه‌نطاوی
موشیر محه‌مه‌د حسێن طه‌نطاوی

فه‌رمانڕه‌وای له‌شـکری میسر شایه‌تیدانی خۆی له‌ دادگایی‌کردنی سه‌رۆکی پـێشوو حوسنی موباره‌ک دواخست و ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ری قاڵه‌ به‌ باری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌وه‌.

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا موشیر محه‌مه‌د حسێن طه‌نطاوی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ پـشـت ده‌رگای داخراوه‌وه‌ شـایه‌تی خۆی بدات، به‌ڵام ئێسـتا ڕاپـۆرته‌کان و سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ داد ده‌ڵێن شایه‌تیـدانه‌که‌ی بۆ 24 ی مانگی نۆ دواخرا‌، پاش ئه‌وه‌ی په‌یامێـکی بۆ دادگاکه‌ نارد‌ و تیایدا گوتبووی ئه‌و ناتوانێت ئاماده‌ بـبێت.

له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه‌ نائارامی قاهیره‌ی گرتۆته‌وه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک میسری په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیان دا.

به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان سه‌رۆکی هێزه‌کانی له‌شـکر فه‌ریق سـامی عه‌نان که‌ بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شـایه‌تی بدات، ئه‌ویش بۆ 25 ی مانگی نۆ دواخرا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ پـێشـتر نه‌بووه‌ کاربه‌ده‌سـتانی وه‌ها ئاست باڵای له‌شـکری بۆ به‌رده‌م دادگایه‌کی میسری بانگهێشت‌بکرێن. شایه‌تیدانی ئه‌وان ڕه‌نگه‌ یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ بێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا حوسنی موباره‌ک تاوانباره‌ یان نا له‌ پـێدانی فه‌رمانی کوشتنی 850 خۆپـیشـانده‌ر له‌ ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی له‌ مانگی یه‌کدا ده‌سـتیپـێـکرد.

سه‌رۆکی پـێشـووی میسر ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ ئاڕاسته‌ی کراون. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات تاوانبارکراوه‌.

XS
SM
MD
LG