سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک به گوێی ئه‌و ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ره‌ی نه‌کرد که‌وا بۆ 17 ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای لێـده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ ده‌سـت له‌کاربکێشێته‌وه.
حوسنی موباره‌ک له وتارێـکدا که شه‌وی پـێنجشه‌ممه له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی کرد گوتی ئه‌و ده‌ستبه‌رداری پـۆسـته‌که‌ی نابێت هه‌تاوه‌کو سه‌رۆکێـکی نوێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی بڕیاره له مانگی نۆدا بکرێت هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام گوتیشی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ده‌داته عومه‌ر سوله‌یمانی جێـگری سه‌رۆک.
موبارهگ هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و وه‌ک باوکێـک بۆ منداڵه‌کانی ده‌دوێت. گوتیشی هه‌رچ کاتێـک ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که ڕێـگه بدات ئه‌وا یاسای باری ته‌نگه‌تاوی لاده‌بات.
پاش وتاره‌که، باڵیۆزی میسر له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CNN گوتی ئێسـتا به کرده‌وه عومه‌ر سوله‌یمان سه‌رۆکه. ڕوونیشی کرده‌وه که‌وا حوسنی موباره‌ک هیچ ده‌سه‌ڵاتێـکی وه‌ک سه‌رۆک نه‌ماوه چونکه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی داوه‌ته ده‌ست عومه‌ر سوله‌یمان.
ساته مێژویـیهکانی حوسنی موباره‌ک
شایانی باسه به‌ر له‌وه‌ی موباره‌ک وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش بکات خۆپـیشـانده‌ران له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره ده‌سـتیان به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ کرد به خۆشی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێـیان ده‌کرد موباره‌ک ده‌سـت له‌کاربکێشێته‌وه. له ده‌می وتارهکهشـدا دروشمی " بڕۆ بڕۆ" یان دهگوتهووه و هه‌ندێـکیان بۆ سووکایه‌تی پـێـکردن پـێی پـێـڵاوهکانیان به‌رزکردبووه‌وه.
پاش وتاره‌که‌ی موباره‌ک، جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان داوای له میسریه‌کان کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه و بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان. گوتیشی سه‌رۆک بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی داوه‌ته ده‌ست هه‌تاوه‌کو ئاشتی و ئارامی بۆ وڵاته‌که بگه‌ڕێته‌وه و ژیان بچێته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی.