به‌رپرسانی دادوه‌ری میسری ده‌ڵێن دادگایه‌کی میسر بڕیاری سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر حوسنی موباره‌ك و خێزاناکه‌یان په‌سه‌ند کرد.
دادگا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا یاداشتنامه‌یه‌کی حوسنی مه‌باره‌کی ڕه‌تکرده‌وه له دژ بڕیاری دادوه‌ری گشتی میسر بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی خۆی و خێزانه‌که‌ی له به‌جێهێشتنی وڵاته‌که و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیاندا.
خێزانه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بوونه‌ته‌وه و حکومه‌تی نوێ میسر له‌و باره‌یه‌وه لێکۆڵێنه‌وه ده‌کات.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دادوه‌ری گشتی میسر عه‌بدول مه‌جید مه‌حمود باسی له ورده‌کاریه‌کان نه‌کرد، به‌ڵام گوتی سه‌رۆکی پێشووی میسر حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی و هاوسه‌ره‌کانیان له گه‌شتکردن قه‌ده‌غه‌کراون.
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی هات دوای ڕۆژێك که ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری میسر هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ك و جه‌مالی کوڕه بچوکه‌که‌یان قه‌ده‌غه‌کرد له به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و هاوینه هه‌واری شه‌رم شێخ له ده‌ریای سوور به فڕۆکه له هه‌وڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که به‌جێبهێڵن.
ڕاپورته‌کانی میدیا سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و خێزانه‌که‌یان به ملیونه‌ها دۆلار مه‌زه‌نه‌کردووه.