Accessibility links

دادوه‌رانی میسر به‌رهه‌ڵستی یاسای نوێ له‌ سیستمی دادوه‌ری دا ده‌که‌ن


سه‌رۆکی میسر، عه‌بدول فه‌تاح ئه‌ل-سیسی
سه‌رۆکی میسر، عه‌بدول فه‌تاح ئه‌ل-سیسی

دادوەران لە یەکێک لە سێ لقە سەرەکییەکانی سیستمی دادوه‌ری میسر دوێنی دەنگیان دا بو بەرهەڵستیکردنی یاسایەکی نوێی دەرکراو ئەوەی مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتوەتەوە. ئەم یاسا نوێیە هێندێک دەسەڵات دەداتە سەرۆکی میسری کە توانای بەسەر سیستمی دادی وڵاتەکەدا هەبێت.

ئەنجومەنی دادوەرانی دەوڵەت ئەوەی سەرپەرشتی مەسەلە مشتومڕاویەکان لەگەڵ حکومەتدا دەکات، بە کۆی دەنگ بۆ بەربژارکردنی دادوەر یحیا دەکروری دەنگیان دا ئەوەی هەرە بە تەمەنترین دادوەرە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی بەشەکەیان .

ئێستا سەرۆک عەبدول فەتاح سیسی دەبێت یان بەربژارکردنی یحیا دەکروری وەک دێرێنترین دادوەر بۆ سەرۆکی ئەو لقەی دادوەری پەسەند بکات بۆ ئەوەی خۆی لە لەبەرەنگاربونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەران بەدوور راگرێت، یان دەبێت یەکلایانە سەرۆک خۆی کەسێکی بۆ سەرۆکی ئەو پۆستە دیاری بکات.

XS
SM
MD
LG