Accessibility links

لەشکری میسر دەڵێت ڕێبەری گروپی داعشی لە سینا کوشتووە

  • VOA News

لەشکری میسر دەڵێت بە هێرشێـکی ئاسمانی ڕێبەری داعشەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی سینا کوشتووە لەگەڵ دەیان چەکداری دیکەی تێرۆرست.

عەمید محەمەد سەمیر گوتەبێژی لەشکری میسر ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە فەیسبوکی فەرمی خۆی بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی لە ئۆپەراسیۆنێـکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی دژە تێرۆر و هێزی ئاسمانی، ئەبو دوعا ئەلئەنساری ڕێبەری ویلایەتی سینای داعش و ژمارەیەک یاریدەدەری کوژران.

ئەم گروپە لە ساڵی 2014 وە بەیعەتی خۆی بۆ داعش ڕاگەیاند و ناوی خۆی لە ئەنسار بەیت ئەلمەقدسەوە بۆ ویلایەتی سینا گۆڕی.

گوتەبێژی لەشگر هەروەها نووسیویەتی لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکە کە لە ناوچەکانی باشور و باشوری ڕۆژئاوای شاری عەریش ئەنجامدرا، زیاتر لە 45 چەکداری دیکەی گروپەکە کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون و چەندان عەمباری چەک و تەقەمەنی گروپەکە وێرانکراون.

XS
SM
MD
LG