Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌گاته‌‌ میسر بۆ‌ به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی سیاسی

  • VOA News

‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق مالیکی و حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر

‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق مالیکی و حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر

وه‌ک به‌شێـک له‌ گه‌شـتێـکی هه‌رێمی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی بۆ مانه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی میسری کۆبۆته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی مینای میسری ده‌ڵێت به‌ڕێز مالیکی و حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر باسیان له‌ هه‌وڵه‌کان کرد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی له‌ عێراق.

دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئازار که‌ براوه‌یه‌کی ئاشـکرای دیاری نه‌کردبوو.

هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه‌داری میسریش له‌ عێراق تاووتوێ کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG