وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌کات که ده‌یانه‌وێت له میسر ده‌ربچن به زووترین کات بگه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره پاش کۆتایی هاتن به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ به شه‌وانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌م هۆشداریـیه‌ی ڕاگه‌یاند. پاش زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له میسر دوای ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک ڕایگه‌یاند تا کاتی ته‌واوبوونی خولی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ده‌ست له کار ناکێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ڕاگه‌یاندکه‌ی هه‌روه‌ها گوتی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه نزیکه‌ی 1900 هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی له‌وێ ده‌رکردووه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕیتانیا ڕایگه‌یاند فڕۆکه ده‌نێرێته قاهیره بۆ ده‌رکردنی ئه‌و هاووڵاتییه به‌ڕیتانیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.