سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی وڵاته‌که‌ی ئازاد و ڕه‌وا ده‌بێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز حوسنی موباره‌ک ئه‌م به‌ڵێنه‌ی دا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رانی حزبی دیموکراتی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که هاوپه‌یمانیـیه‌ک له 16 کۆمه‌ڵ پـێـکهاتبوو گوتی پـێشـبینی ده‌کات ساخته‌کاری له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌دا بکرێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پارتی حوسنی موباره‌ک ده‌نگی زۆرینه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 28 ی مانگی یازه‌دا به‌ده‌سـت بهێنێت ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جاره تیایدا 64 کورسی بۆ کاندیده ژنه‌کان ته‌رخان کراوه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی داکۆکیکاری دیموکراسی له میسر پـێشـتر داوای له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی کرد بایکۆتی ده‌نگدانه په‌رله‌مانیـیه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوای چاکسـازی له ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یدا کرد و ده‌ڵێت به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی داهاتوودا ناکات تا ئه‌و گۆڕانکاریـیانه نه‌کرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتیـیه و سه‌رۆکی پـێشـووی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم بوو.