جێگری سه‌رۆکی میسر عومه‌ر سوله‌یمان ده‌ڵێت ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه‌ی له وڵاته‌که‌دا سـازده‌کرێن ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری زۆر بێته خوارێ.
ڕۆژی چوارشه‌ممه عومه‌ر سوله‌یمان له هه‌وڵێـکیدا بۆ قایلـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانه‌کانیاندا، گوتی ئابوری میسر له ئه‌مسـاڵدا ڕه‌نگه به ڕێژه‌ی 3.4 له سه‌د گه‌شه بکات. له کاتێـکدا له مانگی دوازده حکومه‌تی میسر پـێشـبینی ده‌کرد له سـاڵی 2011 دا به ڕێژه‌ی له سه‌دا 6 گه‌شه بکات، واته دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک ده‌سـتپـێـبکات.
شـاره‌زایه‌کی ئابوری له یه‌کێـک له بانکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان ((Bank of America Merrill Lynch)) ده‌ڵێت ڕه‌نگه ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی سـاڵانه‌ی ئابوری میسر زۆر که‌م بـبێته‌وه و له‌وانه‌یه بگاته 1 یان 2 له سه‌د. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئابوری میسر به ڕێژه‌ی 5 له سه‌د له سـاڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی کردووه.
هه‌زاره‌ها کرێـکار له چه‌ندین کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی میسر له‌م هه‌فته‌یه‌دا کاره‌کانیان جێهێشت و به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کرد، ئه‌مه جگه له‌و خۆپـیشــاندانانه‌ی له قاهیره له دژی حکومه‌ت سـازکران.
حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت له ماوه‌ی نۆ ڕۆژی یه‌که‌می خۆپـیشـاندانه‌کان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن گه‌شـتیار وڵاته‌که‌یان جێهێشـتووه.
چه‌ندین کۆمپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی کاره‌کانی خۆیان له میسر ڕاگرتووه، له‌وانه کۆمپانیای Statoil ی نه‌رویژی ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ده‌رهێنانی نه‌وت.