دادگایه‌کی میسر 3 وه‌زیری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌کی له تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی بێگوناهی ناسین.
سێ شه‌ممه، دادگا وه‌زیره‌کانی پێشووی کاروباری زانیاری، دراویی له تاوانه‌کانی به فیڕۆدانی پاره‌و خه‌رجی گشتی بێگوناهی ناساندن.
هه‌ر هه‌مان دادگا له بڕیارێکی تردا، وه‌زیری پێشووی ئاوه‌دانکردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی له تاوانه‌کانی سوودوه‌رگرتنی نایاسایی بێگوناه ڕاگه‌یاند.
به‌و فه‌رمانه‌ی دادگای قاهیره یه‌که‌م جاره کاربه‌ده‌ستانی باڵای پێشوو بێگوناه ده‌ناسرێن له‌و کاته‌وه سه‌رهه‌ڵدانی دژ به حکومه‌ت بوو مایه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز موباره‌ک له ده‌سته‌ڵات. ئیدعاکانی گه‌نده‌ڵی لا ناو حکومه‌ت بوون به سووته‌مه‌نی بۆ به‌رپابوونی نائارامی و له ئاکام نه‌مانی موباره‌ک له کورسی ده‌سته‌ڵات.
له هه‌مان کات، سێشه‌ممه وه‌زیری پێشووی کاروباری بازرگانی 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه به تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی. بڕیاره‌که به غیابی بۆی بڕاوه