Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری میسر ده‌کات

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری میسر ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری میسر ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسری کرد، ئه‌و شوێنه‌ی که‌ چه‌قی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر بوو، وه‌ بووش به‌ مایه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی تاكڕه‌وی وڵات حوسنی موباره‌ك له‌ مانگی ڕابردوودا.

ئه‌مڕۆ خانم کلنتن ڕایگه‌یاند به‌ سه‌ردانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌، بریتیه‌ له‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ هێزی جه‌ماوه‌ر و ئاره‌زوی ئازادی و مافه‌کانی مرۆف و دیموکراسی.

به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی میسر عیسام شه‌ره‌ف ، خانم کلنتن له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی میسره‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریر پێشوازی لێکرا.

خانم کلنتن بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ سه‌ردانی میسر ده‌کات بۆ هاندانی حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌نگاوناندا به‌ره‌و جاكسازی دیموکراسی.

بڕیاریشه‌ خانم کلنتن له‌گه‌ڵ چالاکوانانی دیموکراسی میسردا کۆبوونه‌وه‌ سازبدات.

شایانی باسه‌، له‌وه‌تای هه‌ڵگیرساندنی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به‌ حکومه‌ت و ڕوخاندنی ڕژێمی حوسنی موباره‌ك، خانم کلنتن باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مه‌ریکایه‌، سه‌ردانی میسر بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG