Accessibility links

لەسەر ڕاپۆرتی ئەمەریکا کوەیت بڕیاری داوە خۆراکە میسریـیەکان بپـشکنن

  • VOA News

دەسەڵاتدارانی کوەیت بڕیاریان داوە هەرچی سەوزە و میوەیە کە لە میسرەوە بۆ وڵاتەکەیان هاوردەدەکرێت بپـشکنن، پاش ئەوەی چەند دەزگایەکی چاودێری کشتوکاڵی و تەندروسـتی ئەمەریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی 89 کەس لە حەوت ویلایەتی ئەمەریکا دووچاری نەخۆشی هەوکردنی جگەر بوون لە پاش خواردنی چلیکی Strawberry میسری.

ڕۆژنامەی قەبەسی کوەیتی لە هەواڵێـکدا نووسیویەتی شارەوانی کوەیتی پایتەخت دەسـتیکردووە بە پشـکنینی ئەو بەروبومە کشـتوکاڵیـیانەی لە میسرەوە دێنە وڵاتەکە لە تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروسـتی.

دەڵێت ئەم هەنگاوە پاش ئەو ڕاپـۆرتانەیە کە لە ئەمەریکاوە ڕاگەیەندراون و دەڵێن لێکۆڵینەوەکانی دەزگای چاودێری خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا نیشانیان داوە ئەو 89 کەسەی لە ویلایەتەکانی ڤێرجینیا و وێست ڤێرجینیا و مێریلاند و نیویۆرک و ئۆریگن و ویسکەنسن و نۆرث کارۆلاینا تووشی نەخۆشی هەوکردنی جگەری جۆری A بوون لەو چلیکەیان خواردبوو کە لە میسرەوە هاوردەکرابوو.

کۆمپانیای ترۆپـیکاڵ سموثی ئەمەریکایی کە لە نێو بەرهەمە خۆراکیـیەکانیدا چلیکە میسریـیەکەی فرۆشتبوو، دەڵێت لە 19 ی مانگی هەشتەوە بە تەواوی بەکارهێنانی چلیکی میسری لە بەرهەمەکانی ڕاگرتووە.

شارەزایانی کشتوکاڵ و تەندروسـتی هۆکاری بوونی ڤایرۆسی نەخۆشیـیەکە بەسەر چلیکەکە دەگێڕنەوە بۆ بەکارهێنانی ئاوی ئاوەڕۆ لە ئاودێریکردن یان لێکردنەوەی بەروبومەکان لە لایەن جوتیاری تووشبوو بە نەخۆشیـیەکە کە دەستی خاوێن نەکردبێتەوە.

XS
SM
MD
LG