ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر ده‌ڵێت له ده‌سـپـێـکی گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی وڵاته‌که، پارته سیاسیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و کورسیـیانه‌ی بردۆته‌وه که بۆ کاندیده سه‌ربه‌خۆکان ته‌رخانکراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری گوتی ئه‌و 36 کورسی بردۆته‌وه له کۆی ئه‌و 56 کورسیـیه‌ی بۆ کاندیدی سه‌ربه‌خۆی 9 پارێزگا ته‌رخانکراون، له نێویاندا دوو گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریـیه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێن.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمین زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا و توانی 37% ی ده‌نگه‌کان له 9 پارێزگادا بۆخۆی بچنێته‌وه. پاشـان پارتی نوری سه‌له‌فیـیه‌کان 24% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و هاوپه‌یمانی لیبراڵه‌کانی میسر به جیاوازیـیه‌کی زۆر به پـله‌ی سێـیه‌م هات.
ئه‌گه‌ر بێت و پـشـتڕاست بـبێته‌وه ئیخوان ئه‌لموسلیمین سه‌رکه‌وتنی له کورسیـیه‌کانی کاندیده سه‌ربه‌خۆکاندا هێنابێت، ئه‌وا ده‌بێته به‌هێزترین لایه‌نی ناو خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان که له 498 کورسی پـێـکدێت.
له دوو قۆناغی ده‌نگدانه‌که‌دا که له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌و 18 پارێزگایه‌ی ماونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان له خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن. پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی سه‌رووی په‌رله‌مان که ده‌سه‌ڵاتی له‌وه‌ی خواروو که‌متره له مانگی یه‌که‌وه ده‌سـتپـێـده‌کات و له مانگی سێ‌دا کۆتایی پـێدێت.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، سه‌رۆک وه‌زیری کاتی میسر که‌مال ئه‌لجه‌نزوری ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کابینه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئاشـکرا ده‌کات و وه‌زیرێـکی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌سـتنیشـان ده‌کات و نزیکه‌ی ده وه‌زیر که ئێسـتا پـۆستیان هه‌یه هه‌تا کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان حوکمڕانی وڵاتیان پـێڕاده‌سپـێردرێت.