سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری ده‌سه‌ڵاتدار له میسر ده‌ڵێت به‌نیاز نیـیه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه له کاتێکدا داواکان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی له وڵاته‌که.
له‌شکر له مانگی دووه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست له‌و کاته‌وه‌ی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی مباره‌ک وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا، وه له‌شکر به‌ڵێنی دابوو له ماوه‌ی 6 مانگدا کۆنتڕۆڵ بداته‌وه ده‌ست حکومه‌تێـکی مه‌ده‌نی.
به‌ڵام میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌می مارشاڵ حوسێن ته‌نتاوی گێڕاویه‌ته‌وه که ده‌ڵێت له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی له‌شکری هێچ ئاره‌زویه‌کی نیـیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی بۆ خه‌ڵکی میسر نه‌هێنابێته دی.
هه‌روه‌ها گوتیشی له‌شکر پلانی نیـیه کاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوو دابنێت.
وڵاته‌که یه‌که‌م جار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام ده‌دات که بڕیاره له دره‌نگانێکی مانگی یازده‌دا ئه‌نجامبدرێن.
بڕیاره ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له دوای ده‌سـتبه‌کاربوونی په‌رله‌مان سـازبکرێت که ڕه‌نگه له کۆتایی ساڵی داهاتوودا بێت.