هاوڵاتیانی میسری له دوو گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن.
ئه‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد و ڕۆژی سێشه‌ممه کۆتایی‌پـێـدێت و تیایدا 52 کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان که له 498 ئه‌ندام پـێـکدێن هه‌ڵده‌بژێردرێن. له گه‌ڕی هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌نها 4 کاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیویانه زیاتر له 50% ی ده‌نگه‌کان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆیاندا بـه‌ده‌ستبهێنن و به ئه‌ندامبوونی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
له‌م گه‌ڕه‌دا 27 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و 104 که‌س خۆیان بۆ کاندید کردووه.
نزیکه‌ی نێوه‌ی پـێشـبڕکێی گه‌ڕی دووه‌م له نێوان دوو کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی ئیسلامیدایه‌ن ئه‌وانیش پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین و پارتی نوری توندڕه‌وه سه‌له‌فیـیه‌کان.