کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلمینی میسر ده‌ڵێن به نیازن حکومه‌تێـکی یه‌کێتی نیشـتیمانی پـێـکبهێنن، له ده‌مێـکدا له ناوچه جیاوازه‌کانی وڵات سێـیه‌م خولی هه‌ڵبژاردن و دواهه‌مین قۆناغ سـازده‌درێت، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا پارته ئیسلامیـیه‌کان تیایدا زاڵن.
ئه‌مڕۆ له 9 پارێزگای میسردا له ناویاندا ئه‌لغه‌ربیـیه و باکوری سینا و باشوری سینا پـرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌رده‌وامه له دواترین ناوچه‌کانی وڵات‌دا که هه‌ڵبژاردنیان تیادا سـازده‌درێت له‌وه‌تای ده‌سـپـێـکی پـرۆسه‌که له کۆتایی مانگی یازده‌ی ڕابردووه‌وه.
ئه‌م ناوچانه بریتین له بنکه‌ی به‌هێزی له مێژی ئیخوان ئه‌لموسلمین و کاندیده هه‌ر ناسراوه‌کانی ئه‌و پارته له‌و شوێنانه به‌شـداریـیان کردووه.
ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌ڕوانێته شیانی به‌ده‌سـتهێنانی زۆرینه‌ی ڕاسته‌وخۆ له بری ده‌رئه‌نجامه‌کانی پـێشـووی. له ڕابردووشـدا ئیخوان ئه‌لموسلمین هاوپه‌یمانیـیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه سیکولاره لیبراڵه‌کاندا به‌ستبوو له بری سه‌له‌فیـیه هه‌ره کۆنه‌پارێزه‌کان.
شایانی باسه سه‌رکه‌وتنی ئیخوان له‌سه‌ر حسابی پارته لیبراڵه‌کان و ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نج و لاوانه بوو که بزوێنه‌ری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سـاڵی ڕابردووبوون و سه‌رۆکی پـێشـوویـیان ناچارکرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.