ئه‌نجامی قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی میسر نیشـانی ده‌دات لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کان 65% ی ده‌نگه‌کانیان بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتره له‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کرا و به‌مه‌ش لایه‌نه لیبراله‌کان ده‌که‌ونه شوێنی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین 36.6% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه‌و و به دوایدا پارتی (نور) ی سه‌له‌فیـیه توندڕه‌وه‌کان 24.4%، پاشـان پارتی (ناوه‌ند) ی ئیسلامی میانڕه‌و 4.3% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه.
قه‌واره‌ی پارته میسریـیه‌کانیش که چه‌ند لایه‌نێـکی لیبرالی له‌خۆگرتووه پله‌ی سێـیه‌می به‌ده‌سـتهێنا و 13.4% ی ده‌نگه‌کانی بۆخۆی چنیـیه‌وه. هه‌روه‌ها پارتی وه‌فدی لیبرالیش 7.1% و لیستی (شۆڕش به‌رده‌وامه) که کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانی گه‌نجن 3.5 % ی ده‌نگه‌کانیان بردۆته‌وه.
ئه‌م پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو ده‌سـتنیشـانی 30% ی ئه‌ندامانی خانه‌ی خواروی په‌رله‌مان ده‌کات که 498 کورسـیـیه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رله‌نوێ میسریـیه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی 52 له کاندیده سه‌ربه‌خۆکان.
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان عه‌بد ئه‌لموعه‌ز ئیبراهیم ده‌ڵێت ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا که له 9 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو به‌شداریـیان کردووه. هاوڵاتیـیانی 18 پارێزگاکه‌ی دیکه‌ی ماونه‌ته‌وه له دوو قۆناغه‌که‌ی تردا که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سـازده‌کرێن ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.