میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتیکرد به دادگایی‌کردنی سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک، واته پاش نزیکه‌ی 6 مانگ له‌وه‌ی له شۆڕشێکی 18 ڕۆژیدا له پـێناو چاکسـازی دیموکراسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
حوسنی موباره‌ک که له دادگایه‌کی قاهیره یه‌که‌م دانیشـتنی دادگایی‌کردنه‌که‌ی به‌ڕێوه‌چوو، له پـشـت قه‌فه‌زی ژوری دادگایی‌کردنه‌که بینرا و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی تایبه‌ت به نه‌خۆش ڕاکشـابوو. ئه‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کران ڕه‌تکرده‌وه.
ڕێبه‌ری پـێشـووی میسر تاوانبارکراوه به‌وه‌ی فه‌رمانی داوه بۆ کوشـتنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له ده‌می شۆڕشه‌که‌ی بووه مایه‌ی لادانی له ده‌سه‌ڵات. نزیکه‌ی 900 که‌س له کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا کوژران.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و تۆمه‌تانه به‌سه‌ر حوسنی موباره‌کدا سـاغ بـبنه‌وه ئه‌وا شـیانی هه‌یه حوکمی ئیعدام بدرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها به گه‌نده‌ڵیش تاوانبارکراوه و به خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و به هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشـتی.
هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی عه‌لا و جه‌مال ئه‌وانیش له‌گه‌ڵی دادگایی‌کران و له ده‌می دادگایی‌کردنه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرد. ئه‌وانیش هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان کرا ڕه‌تکرده‌وه.
خه‌ڵـکی له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی دادگادا گردبووبوونه‌وه و له ڕێـگه‌ی سکرینی گه‌وره‌وه سه‌یری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی‌کردنه‌که‌یان ده‌کرد. سه‌دان پـۆلیس له ده‌ره‌وه بڵاوبووبوونه‌وه و له شوێنێـکدا لایه‌نگران و نه‌یارانی موباره‌ک که‌وتنه به‌رده‌بارانکردنی یه‌کتری.
تاوانبارانی دیکه هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگایی‌کران، له‌وانه وه‌زیری پـێشـووی ناوخۆ حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی و6 فه‌رمانده‌ی پـۆلیس، به‌ڵام کارداری ناودار حسێن سـالم به‌بێ ئاماده‌بوونی دادگایی‌کردنه‌که‌ی به‌ڕێوه‌چوو.