میدیای میسری ده‌ڵێت سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک وه‌زیری نوێی ناوخۆ و وه‌زیری نوێی دارایی دیارکردووه، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ فشـارکردن به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به 30 سـاڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز موباره‌ک.
ڕاپـۆرته‌کان له قاهیره‌وه ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌حمود وه‌جدی سه‌رۆکی پـێشـووی زیندانه‌کانی میسر جێی حه‌بیب عه‌دلی ده‌گرێته‌وه وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گۆڕانکاری له کابینه‌ی حکومه‌تدا هاوکاته له‌گه‌ڵ داوای خۆپـیشـانده‌ران بۆ خۆپـیشـاندانێـکی یه‌ک ملیۆن که‌سی بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه به مه‌به‌سـتی ناچارکردنی سه‌رۆک موباره‌ک تا ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه. هه‌روه‌ها داوای مانگرتنێـکی گشتیش کراوه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شوێنه گشـتیـیه‌کان له قاهیره هه‌ر داخراون.
پـۆلیس به سه‌رانسه‌ری میسردا بڵاوبوونه‌ته‌وه، واته دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی کشابوونه‌وه له دوای ئه‌و پـێـکدادانه توندوتیژئامێزانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی میسردا ڕوویان‌دابوو. سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کان ده‌ڵێن پـۆلیس گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر کاری ئاسایی خۆی و فه‌رمانی ئه‌وه‌شیان پـێدراوه که به‌ره‌نگاری خۆپـیشـانده‌ران نه‌بنه‌وه.
له قاهیره‌ی پایته‌ختیش بوونێـکی زۆری له‌شـکر ده‌بینرا و تانکه‌کان پاسه‌وانی بانک و باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و باره‌گه سه‌ره‌کیـیه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌که‌ن.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له سه‌رانسه‌ری میسردا ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆ که حکومه‌ت سه‌پاندبووی شـکاندیان وه‌ک فشـارکردنێـک بۆ به‌جێ گه‌یاندنی داواکه‌یان بۆ ده‌سـت له‌کار هه‌ڵگرتنی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر پاش نزیکه‌ی 30 سـاڵ له سه‌رۆکایه‌تیکردنی وڵاته‌که.
ڕێـکخراوی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له میسر که گه‌وره‌ترین ڕێـکخراوی ئۆپـۆزسیۆنه پـشـتیوانی له محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که‌سـایه‌تی ناوداری داکۆکیکار له دیموکراسی ده‌کات و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێـکه وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن به‌ره‌و ڕێـکخسـتنی باری خۆپـیشـاندانه‌کان له میسردا.
ئه‌لبه‌رادعی پـێشـتر سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بووه. ئه‌م هاوپه‌یمانێتیـیه نوێـیه‌ی ئۆپـۆزسیۆن که ئه‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیـیه‌ش تیایدایه، داوای له ئه‌لبه‌رادعی کردووه حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی پـێـکبهێنێت و په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ له‌شکری میسردا بکات.