پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی به‌هێزی میسر ده‌ڵێت به‌شـداریکردنی زۆری خه‌ڵـک له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا نیشـانه‌ی داواکاری جه‌ماوه‌ری ده‌دات سه‌باره‌ت به حوکمڕانی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر حوکمڕانی له‌شـکری وڵات‌دا له ده‌مێـکدا پارته ئیسلامیـیه‌کان له خۆسـازداندان بۆ پـێـکهێنانی زۆرینه له په‌رله‌ماندا له پاش ئازادترین هه‌ڵبژادن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
هه‌واڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که پارتی دادپه‌روه‌ری و ئازادی ئیخوان هه‌تا ئێسـتا له پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا زیاتر له 40% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. هاوکات پـێشـبینی ده‌کرێت کۆمه‌ڵی هه‌ره کۆنه پارێزی سه‌له‌فیـیه‌کان له شـاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه ده‌نگێـکی زۆر به‌ده‌سـت بهێنن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان بخرێنه ڕوو. پاشان هه‌فته‌ی ئاینده هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێـک له په‌رله‌مانتارانی دیکه سـازده‌درێت.
پاشـان بڕیاره مانگی یه‌کی ئاینده ته‌واوی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان ئاشـکرا بکرێن له دوای کۆتایی دوو خولی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌شه‌کانی دیکه‌ی میسردا.
هاوکات مانگی سێی ئاینده سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتایی‌یان پـێدێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن ڕاده‌ی بهشـداریبوونی خه‌ڵـک له 9 پارێزگا له کۆی 27 پارێزگاکه‌ی وڵاته‌که که هه‌ڵبژاردنیان تیا سـازدراوه له 70% تێپه‌ڕ ده‌کات.
ڕابه‌رانی پارتی دادپه‌روه‌ری و ئازادی ده‌ڵێن پـێویسته لایه‌نی زۆرینه‌ی نوێی په‌رله‌مان حکومه‌تی ئاینده پـێـکبهێنن و سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سـتنیشـان بکه‌ن. ده‌شڵێن ڕاده‌ی زۆری به‌شـداری خه‌ڵـک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌دا ئه‌وه نیشـان ده‌دات که خه‌ڵـک ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتداربێت نه‌ک ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سوپا.