ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له خۆپـیشـانده‌ران له قاهیره‌ی پایته‌خت کۆبوونه‌وه، چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رکرد و ئه‌و داوایانه‌ی بۆ کۆتایی‌هێنانی حوکمی 30 سـاڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی دره‌نگانێـکی ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز موباره‌ک به‌ڵێنی دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوی کابینه‌ی حکومه‌تێـکی نوێ ده‌سـتنیشـان بکات، هه‌روه‌ها چاکسـازی سـیاسی و ئابوریش جێبه‌جێ بکات بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران ئه‌وانه‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره و شـاره‌کانی دیکه‌ش.
دوو تۆڕی مۆبایل ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێـکی دیکه ده‌سـتیان به‌کارکردۆته‌وه، 24 کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت داوای له کارگێڕانی خزمه‌تگوزاری مۆبایل کردبوو که خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فونی بـپـچڕێنن له هه‌وڵێـک بۆ ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کانی ڕۆژی هه‌ینی.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له میسر کردووه که خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی ئنته‌رنێت و په‌یوه‌ندیـیه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌روه‌ها خۆیان له به‌کارهێنانی توندوتیژی لابده‌ن دژی ئه‌وانه‌ی به ئاشـتیانه خۆپـیشـاندان سـازده‌که‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موباره‌ک قسه‌ی کردووه و داوای لێـکردووه هه‌نگاوی به‌رچاو بنێت بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی چاکسـازی که به گه‌لی میسری داون.
خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی گه‌وره‌ترین و هه‌روه‌ها زۆرترین توندوتیژیان تێدا بوو له‌و کاته‌وه‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه خۆپـیشـاندان ده‌سـتیپـێـکردووه.
هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران ڕووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی شه‌و بوونه‌وه و باڵه‌خانه‌کانیش له پایته‌خت هه‌ر ده‌سووتان. کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن به لانی که‌م 35 که‌س کوژراون له ناویاندا پـۆلیسیش.
هه‌ندێـک له ئاژانسه هه‌واڵیـیه بیانیـیه‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان زیاتریشه له‌وه، ده‌ڵێن به لانی که‌م 74 که‌س له خۆپـیشـاندانه‌کانی شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کان کوژراون و سه‌دان که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
گه‌شـتیارانی بیانی و زۆر له میسریـیه‌کانیش له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی میسر کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌جێبهێڵن.