به ده‌یان هه‌زار میسری ئه‌مڕۆ له پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک که بۆ 30 سـاڵه سه‌رۆکه.
هێزه‌کانی ئاسایشی میسری به گازی فرمێسک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیکی له ناوجه‌رگه‌ی قاهیره ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌وه. ماشێنه زرێـپـۆشه تایبه‌ته‌کانی پـۆلیس ئه‌وانه‌ی ئاو هه‌ڵده‌ده‌ن له کوچه و کۆڵانه‌کانی قاهیره هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌رانیان ده‌دا.
که‌مێـک پاش نیوه‌شه‌و ئنته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری میسردا بڕا. هه‌روه‌ها ناردنی په‌یام و وێنه و ڤیدیۆ به مۆبایل ڕاگیرا. کۆمپانیای ڤۆدافۆن ده‌ڵێت حکومه‌تی میسری فه‌رمانی داوه سیسته‌مه‌کانی ته‌له‌فونی مۆبایل له چه‌ند به‌شێـکی وڵاته‌که ڕابگیرێت.
کۆمه‌ڵی نایاسایی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 5 له ڕێبه‌ره باڵاکانی و 5 ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مان ده‌سـتگیرکراون.
له لایه‌کی دیکه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له ڕێبه‌رانی میسر و گه‌له‌که‌ی کرد ڕێگه نه‌ده‌ن توندوتیژیـیه‌کان په‌ره‌بستێنن. ده‌شڵێت پـێویسته ڕێبه‌رانی جیهان چاو له‌و خۆپـیشـاندانانه بکه‌ن و گوێ له داوا ڕه‌واکانی گه‌له‌کانیان بگرن.