وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسڕ ده‌ڵێت هێچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نییه که پشتڕاستی ئه‌وه بکات حوسنی موباره‌ک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه له کاتێکدا پارێزه‌ری ئه‌و سه‌رۆکه ده‌رکراوه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دا.
به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕؤژنامه‌کانی میسڕدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ری سه‌رۆکی پێشوو ( فه‌رید ئه‌لدیب) گوتی به‌ڕێز موباره‌ک شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی هه‌یه و هه‌روا دێت و زیاد ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمسڕی ئه‌لیه‌وم ڕایگه‌یاندووه بڕیاره تیمێکی شاره‌زای ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی بۆ سه‌رۆکی پێشوو بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت یه‌کێک له پزیشکه‌کانی ئه‌و تیمه ئه‌و پزیشکه ئه‌ڵمانییه‌یه که له ساڵی ڕابردوودا نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی زراو و به‌شێک له په‌نکریاسی بۆی کردبوو.
سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌کی ته‌مه‌ن 83 ساڵان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی هاوینه‌هه‌واری سه‌ر ده‌ریای سووردا ده‌ست به‌سه‌ره. ئه‌و له ده‌می لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له 13 ی مانگی چواره‌وه دووچاره‌ی کێشه‌کانی دڵ بووه.
به‌ڕێز موباره‌ک له مانگی هه‌شتدا ڕووبه‌ڕووی دادگایکردن ده‌بێته‌وه به تاوانه‌کانی ساخته‌کردن و فه‌رمان بۆ کوشتنی خۆپیشانده‌رانی دژه حوکومه‌ت.