ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی میسر (مجلس الشعب) له یه‌که‌م دانشـتنی خۆیاندا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان هه‌ڵبژارد.
مه‌حمود سه‌قا که سه‌رۆکایه‌تی دانیشـتنه‌که‌ی کرد، به‌و پـێـیـه‌ی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه، ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که که 503 ئه‌ندام تیایدا به‌شـداریان کرد، سه‌عه‌د ئه‌لکتاتنی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلیمین 399 ده‌نگی هێناوه و به‌و پـێـیه ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که.
سه‌قا گوتیشی پاش کتاتنی جێـگری سه‌رۆکی پارتی وه‌سه‌تی ئیسلامی عیسام سوڵتان 87 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه و به‌دوایدا ئه‌ندامی گه‌نجی ئه‌نجومه‌ن یوسف ئه‌لبه‌دری 10 ده‌نگی هێناوه.
پاشـان ئه‌لکتاتنی گوته‌یه‌کی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر به‌رده‌وامبوونی کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی شۆڕشه‌که و به‌ڵێنی دا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌که‌دا ڕیشه‌کێش بکات و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ میسریـیه‌کان دابین بکات.
هه‌روه‌ها سوپاسی له‌شـکری وڵاته‌که و ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری کرد، سه‌ره‌ڕای ڕوودانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک، به گوته‌ی خۆی.