وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ده‌بێت له‌شـکری میسر ئه‌و به‌ڵێـنه‌ی خۆی به‌جێبهێنێت که داویه‌تی بۆ ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و کاندیده‌ی له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـت ده‌هێنێت، هاوکات کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی دواخست که بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان چارڵی ڕۆز که شه‌وی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، خانم کلنتن هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی له‌شـکری میسری به بێزارکه‌ر ناوزه‌دکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی میسر که له ئێسـتادا حوکمڕانی وڵاته‌که ده‌کات ده‌سـتورێـکی کاتی ڕاگه‌یاندووه و تیایدا ماف داوه‌ته جه‌نه‌ڕاڵ و دادگاکانی دوایـین گوته‌یان هه‌بێت له مه‌سه‌له‌کانی ناوخۆ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هه‌وره‌ها له دانانی ده‌سـتوری هه‌میشه‌یی نوێی وڵاته‌که. له‌شـکر هه‌روه‌ها گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کارکردن به یاسای خۆی که به ئه‌حکامی عورفی ناسراوه و له‌گه‌ڵیدا په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که تیایدا ئیسلامیـیه‌کان بوونه زۆرینه.
خانم هێله‌ری کلنتن گوتی میسر پـێویستی به پـرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی گشـتگیره که تیایدا ڕێز له مافه‌کانی هه‌موو میسریـیه‌کان بگیرێت.
گوتیشی ده‌بێت له‌شـکر ڕۆڵێـکی گونجاو بـبینێت نه‌ک بیه‌وێت خۆی بسه‌پـێنێت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سـتوری تێـکبدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر دوێنێ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا کاتێـکی زیاتر پـێویسته بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سـکاڵایانه‌ی له لایه‌ن هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه پـێشـکه‌ش کراون. کۆمسیۆنه‌که گوتی هێشـتا دادوه‌ران سه‌یری نزیکه‌ی 400 سـکاڵا ده‌که‌ن که تیایاندا ئیدیعای فرتوفێڵکردن له لایه‌ن هه‌ردوولاوه کراوه.
کۆمسیۆنه‌که هیچ واده‌یه‌کی نوێ بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان نه‌دا.