پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر توانیوه‌یه‌تی سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـتبهێنێت و 47% ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی نوێ به‌رێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر ئه‌نجامه کۆتایـیه‌کانی ڕاگه‌یاند. عه‌بدول موعه‌ز ئیبراهیم سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌که گوتی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری 235 کورسی له کۆی 498 کورسیـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بردۆته‌وه.
به‌پـێی ئه‌نجامه‌کان ئیخوان ئه‌لموسلیمین توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنی لیسته‌کاندا که دوو له‌سه‌ر سێی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی بۆ ته‌رخانکراوه 127 کورسی به‌رێته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی تاکه کاندیده‌کانیشدا 108 کورسی به‌ده‌سـتبهێنێت.
پارتی نوری سه‌له‌فیـیه‌کان به پله‌ی دووه‌م هاتووه و 29%ی کورسیـیه‌کانی بردۆته‌وه که ده‌کاته 96 کورسی و له دوایدا پارتی وه‌فد پله‌ی سێـیه‌م به‌ده‌سـتهێناوه 26 کورسی بردۆته‌وه.