هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی میسر به‌رده‌وامن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاکوانانی دیموکراسیخواز له خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کانی وڵاته‌که‌یانی گرتۆته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژ له پـێـکدادانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران 22 که‌س کوژراون و زیاتر له 1700 که‌سی دیکه برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره گوتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران به‌رده‌وامبوون له ڕژانه ناو مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ندی شـاره‌که و هێزه‌کانی ئاسایشیش گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتۆته ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به‌ردیان هه‌ڵده‌دا. هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵاوه به خۆپیشـاندهرانی ناو مه‌یدانه‌که بکه‌ن که بۆ سێ شه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک له‌وێ ده‌واریان هه‌ڵداوه. خۆپـیشـانده‌ران حوکمڕانی له‌شـکری وڵاته‌که تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی به‌پـێی پـێویست هه‌نگاوی خێرا نانێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵاته‌که بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها پـێـکدادان له نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر هه‌ڵگیرسـاوه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکریـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که وه‌زاره‌ته‌که داوایکردووه له خۆپـیشـانده‌رانی توڕه بیپارێزن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکر توانیان به به‌کارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیکی و ساچمه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بڵاوه به خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن، به‌ڵام دره‌نگانێـکی ڕۆژه‌که دیسـانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌یدانه‌که. هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی میسری گرته‌وه، له‌وانه ئه‌سکه‌نده‌ریـیه و سوێس.
زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌ران دروشمی " گه‌ل دیه‌وێت موشیر بڕووخێت" ده‌ڵێنه‌وه، واته موشیر محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ته‌نتاوی ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات له‌وه‌تای مانگی دووه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی له ڕاپهڕینێـکی جه‌ماوه‌ریدا سه‌رۆکی زۆردار حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات لادرا.
چالاکوانانی دیموکراسیخواز ڕه‌خنه‌یان له ئه‌نجومه‌نه‌که گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێنمایی داوه که له ده‌ستوری نوێ ڕێگه بدرێت هه‌ندێـک له کاروباری له‌شـکری نه‌که‌وێته ژێر ڕکێڤی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیـیه‌وه. هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری بوه‌ستێت له دادگایی‌کردنی که‌سـانی مه‌ده‌نی له دادگا له‌شـکریـیه‌کاندا.