Accessibility links

باری ته‌ندروسـتی موباره‌ک به‌ره‌و خراپـی ده‌ڕوات


سه‌رچاوه‌کانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن سه‌رۆکی له‌سه‌ر کار لابراوی وڵات حوسنی موباره‌ک به‌ په‌له‌ له‌ زیندانه‌وه‌ گواسـتراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی له‌شـکری دوای ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ لێـداوه‌ و ئێسـتا بێ هۆشه.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری ڕایانگه‌یاند که‌ موباره‌ک له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ی مه‌عادی باشوری قاهیره‌.

پـێشـتر ئاژانسی هه‌واڵنێری مینای حکومه‌تی میسر ڕایگه‌یاند پـزیشـکانی موباره‌ک ده‌ڵێن ئه‌و به‌ جه‌سته‌ مردوو ، به‌ڵام به‌هۆی ئامێره پـزیشـکیـیه‌کانه‌وه‌‌ له‌ ژیاندایه‌‌.

له‌شـکر ده‌ڵێت هێشـتا زووه‌ بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت. هاوکات هه‌ندێـک له‌ لایه‌نگرانی موباره‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌که‌ گردبوونه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG