حکومه‌تی میسر بڕیاری دا به شه‌و هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌بکرێت، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی به ده‌یان هه‌زار میسری تیایدا به‌شـداریان کردووه و داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان حوسنی موباره‌ک شه‌وی هه‌ینی وتارێـک پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی ده‌کات، واته دوای ڕۆژێـکی پـڕ له توندوتیژی و خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ی دژ به حکومه‌ت که له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه ئه‌و وڵاته شتی وه‌های به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک که ئێسـتا ته‌مه‌نی 82 سـاڵه له‌وه‌تای خۆپـیشــاندانه‌کان ده‌سـتیپـێـکردووه نه بینراوه و نه ده‌نگی بیسـتراوه.
هێزه‌کانی ئاسایش به گژ خۆپـیشـانده‌راندا چوونه‌وه له قاهیره و ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه و وسویس و چه‌ند شـارێـکی دیکه.
خۆپـیشـانده‌رانیش به‌ردیان گرتۆته ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی ئاسایش و ته‌نانه‌ت له چه‌ند ناوچه‌یه‌کیش ئاگریان تێبه‌رداون. هێزه‌کانی پـۆلیسیش به گازی فرمێسـک ڕێژ و تێڵا و ئاو ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆکردن له قاهیره و ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه و سویس له کاتژمێر 6 ئێواره ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا 7 به‌یانی به کاتی میسر.
ماشێنه‌کانی پـۆلیس به ڕیز له شه‌قامه‌کانی قاهیره وه‌سستاون بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران له ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تیان سووتاندووه.
شـایه‌ت حاڵه‌کان له شـاری سویس ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌س کوژراوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس ده‌ڵێت محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له ماڵ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.