ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن زیاتر له 500 که‌س برینداربوون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی به‌رد هاوێژ له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره به یه‌کیاندا دا.
نائارامیـیه‌کان ڕۆژی شه‌ممه ته‌شه‌نه‌ی کرد کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیکیـیان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
خۆپـیشـاندانه‌که هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه بوو که له مانگی دوودا سـازکران بۆ لابردنی سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م توندوتیژیـیانه هه‌ڵگیرسـاون به‌ر له هه‌فته‌یه‌ک له سـازکردنی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی حوسنی موباره‌ک له وڵاته‌که‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی ته‌حریر گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر پـێشـنیارێـکی حکومه‌ت که ده‌یه‌وێت له ده‌سـتوری داهاتووی وڵاته‌که له‌شکر نه‌که‌وێته ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیـیه‌وه. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن له‌شـکر به‌مه هه‌وڵ ده‌دات درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات.
خۆپـیشـاندانه‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌وه داواکرابوو سـازبکرێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌کان له میسر له 28 ی مانگی یازده‌وه ده‌سـتپـێـبکات و درێژه بکێشێت هه‌تاکو مانگی سێی سـاڵی داهاتوو.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانی نوێ به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که دابڕێژێت به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.